حەلبوسی نەخشە رێگای چاكسازی ئیداری لە موسڵ ڕاگەیاند

الأحد 24 آذار 2019 - 15:34

 حەلبوسی نەخشە رێگای چاكسازی ئیداری لە موسڵ ڕاگەیاند
بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، دایشتنی پێنجەمی لە وەرزی یاسادانانی دووەمی كردەوە.
لە سەرەتای دانیشتنەكە بەرێزیان لە وتەیەكدا سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی روداوی بەلەمەكەی پارێزگای نەینەوا كرد.
لەو وتەیەدا بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر كاركردنی جدی و بەپەلە لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێكردن لەپێناو ڕاگرتنی ئەو هۆكارانەی بونە هۆی روداوی بەلەمەكەی موسڵ و كاركردن بۆ دوبارەنەبوونەوەی.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیشی كردەوە لەسەر هاوكاری زیانلێكەوتوان لە كەسوكاری قوربانیان بە جۆرێك بگونجێت لەگەڵ قەبارەی كارەساتەكە، لەوبارەیەشەوە بەرێزیان نەخشەرێگا و كۆمەڵێك رێگەی خستەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەران و تیایدا تەئكیدی لەسەر ئەم خاڵانە كردەوە:
1- دەستكردن بە پرۆژەی نەهێشتنی گەندەڵی لەرێی كاراكردنی بڕگە یاساییەكانی رێگەدراو بە دەسەڵاتی جێبەجێكردن بە هاوكاری لەگەڵ دەسەڵاتی چاودێری و یاسادانان پشتبەستوو بەوەی كە سەرۆك وەزیران داوای لە پەرلەمان كردوە بۆ دوورخستنەوەی پارێزگاری نەینەوا و فراوانكردنی ئەو راسپاردەیە تا ئەو پارێزگا و دامەزراوانەی دەسەڵاتی جێبەكردن بگرێتەوە كە لەگەندەڵیەوە تێوەگلاون.
2- راگەیاندنی پێوەر و كوالیتی ڕوون كە بە توندی چاودێری جێبەجێكردنی دەكرێت لە هەموو بوارەكانی ژیان (خۆراك، تەندروستی، خزمەتگوزاری گشتی، هەموو جۆرەكانی كەرەستە) لە دورترین شوێنی عێراق تا ناوەراستی بەغدادی پایتەخت لە رێگەی دەزگاكانی دەسەڵاتی دادوەری و ئاسایشی ئابوری و ئەنجومەنە خۆجێییەكان و ئەنجومەنی نوێنەران و هاوڵاتی سەرچاوەی یەكەمی چاودێری دەبێت.
3- دەزگاكانی ڕاگەیاندن هانبدرێت ڕووی گەشی هاوسۆزی نیشتمانی نیشانبدەن هاوشێوەی بڵاوكردنەوەی كاردانەوەی هاوڵایان لە روداوی بەلەمەكە، و یەكتر تەواوكردنی راگەیاندن و رۆژنامەكان لەگەڵ دەزگاكانی دەوڵەت و هاوڵاتیان بۆ چاودێری كردن و دەرخستنی حاڵەتی سلبی بەشێوەیەكی ورد و میهەنی بەبێ ناوزڕاندن و بەسیاسی و بە شەخسی كردنی.
4- راوەدونانی سەرجەم چالاكی كۆمپانیا ئابوریە گوماناویەكان كە ناو و ناونیشانی بەرێز بەكاردەهێنن بە ئامانجی قازانج لە لایەك و زیانگەیاندن بەو ناونیشانانە لەلایەكی تر.
5- بەرزكردنەوەی تونانی دەزگا خزمەتگوزاری و ئەمنیەكان تا بتوانن چارەسەری كارەساتە بەپەلەكان بكەن و بەشێوەیەكی زانستی و بە پەلە هەڵسوكەوتی لەگەڵدابكەن بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانی ئەو كارەساتانە.
6- دەركردنی یاسایەكی تایبەت بە قوربانیانی كارەساتە گشتیەكان هاوشێوەی یاسای قوربانیانی تیرۆر بە لەبەرچاوگرتنی ئیستحقاقی كەسوكاری قوربانیان بەو پێییە ئەو حاڵەتانە دەگمەنن.