سبەینێ دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوە بەرێوەدەچێت بۆ گفتوگۆ كردن سەبارەت بە روداوی نقومبوونی بەلەمەكە

الخميس 21 آذار 2019 - 22:17

سبەینێ دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوە بەرێوەدەچێت بۆ گفتوگۆ كردن سەبارەت بە روداوی نقومبوونی بەلەمەكە
موسڵ – ا ه ع
ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوە سبەینێ كاتژمێر 11 ی سەرلەبەیانی دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆ كردن سەبارەت بە روداوی نقومبوونی بەلەمەكە لە دورگەیەكی گەشتیاری.
پەیامنێرمان ڕایگەیاند لە دانیشتنەكەدا میوانداری بەرێوەبەری بەنداوی موسڵ و بەرێوەبەری سەرچاوە ئاویەكان و بەرێوەبەری فریاكەوتنی ئاوی و بەرێوەبەری گەشتیاری دەكرێت.