ئەنجومەنی ریشەكێشكردنی گەندەڵی تاوتوێی دۆسیەی پشكنەری گشتی و كێشەی مادە هۆشبەرەكان و موچە دەكات

الخميس 14 آذار 2019 - 16:05

ئەنجومەنی ریشەكێشكردنی گەندەڵی تاوتوێی دۆسیەی پشكنەری گشتی و كێشەی مادە هۆشبەرەكان و موچە دەكات
بەغداد – ا ه ع
ئەنجومەنی باڵای ریشەكێش كردنی گەندەڵی، ئەمرۆ پێنجشەممە، دایشتنی حەوتەمی بەسەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و ئامادەبوونی دادوەران و ئەندامان و نوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی وەك ئەندامی چاودێر ئەنجامدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند، ئەنجومەنەكە تاوتوێی چەندین دۆسیەی كردوە لە نێویاندا بڕیارەكەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی نوسینگەكانی پشكنەری گشتی و كاراكردنی رۆڵی داواكاری گشتی بەشێوەیەكی سەرەتایی، لەگەڵ تەئكید كردنەوە لەسەر بەردەوامبونی لەسەر كارەكانی.