سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری بازرگانی و وەبەرهێنانی سعودیە دەكات

الخميس 14 آذار 2019 - 15:57

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری بازرگانی و وەبەرهێنانی سعودیە دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز ماجد بن عەبدوڵا بن عوسمان قەسبی وەزیری بازرگانی و وەبەرهێنانی سعودیە و وەفدی یاوەری.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نوێنەران عێراق و عەرەبستانی سعودی كرا، هەروەها ئاسۆی هاریكاری هاوبەش و كاراكردنی رێكەوتنە بازرگانیەكان لەسەرجەم كەرتەكان خرانەڕوو.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر خواستی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ دەستەبەركردنی هەموو پشتیوانییەك؛ بۆ گەشەپێدانی كەرتی وەبەرهێنان، و لابردنی بەربەستەكانی بەردەم پێشكەوتنی.
لای خۆیەوە بن عەبدوڵا خواستی وڵاتەكەی خستەڕوو بۆ دابینكردنی تەواوی پێداویستیەكانی پشتیوانی ڕاوێژكاری، و بەشداری پێكردنی وەبەرهێنە سعودیەكان لە بازاڕەكانی عێراق، و زامنكردنی بەردەوامبوونی كاری ئەنجومەنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات.