فەیاز گەیشتە شاری قائیم و چاوی بە ژمارەیەك لە فەرماندە ئەمنیەكان دەكەوێت

السبت 09 آذار 2019 - 15:03

فەیاز گەیشتە شاری قائیم و چاوی بە ژمارەیەك لە فەرماندە ئەمنیەكان دەكەوێت
ئەنبار – ا ه ع
فالح فەیاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمرۆ شەممە گەیشتە سەر سنوری عێراق سوریا.
نوسینگەی فەیاز لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند، فەیاز بە یاوەری فەریق روكن عەبدولئەمیر یارەڵا یاریدەدەری سەرۆكی ئەركانی سوپا و فەریق روكن حامد حسەینی فەرماندەی پاسەوانی سنور و ژمارەیەك لە فەرماندە ئەمنیەكان گەیشتە سنوری نێوان قائیم و باغوزی سوریا، ئاماژەی بەوەش كردووە ئەو سەردانە بۆ بەئاگابوونە لە بارودۆخی ئەمنی سەر سنوری عێراق سوریا و پتەوكردنی پلانی ئەمنی.