سەرۆك كۆمار: پیرۆزبایی لە ژنانی عێراق و جیهان دەكات بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنان

الجمعة 08 آذار 2019 - 18:06

سەرۆك كۆمار: پیرۆزبایی لە ژنانی عێراق و جیهان دەكات بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنان

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح رۆژی هەینی ٢٠١٩/٣/٨ پیرۆزبای لە ژنانی عێراق و جیهان كرد بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانه‌وه‌.

لە میانی بروسكەیەكی پیرۆزبایدا بەو بۆنەیەوە، سەرۆك كۆمار دووپاتی كردەوە ئەم ساڵیش یادی رۆژی جیهانی ژنان كرایەوە و لەو روەوە رۆڵی پێشەنگی ژنانی عێراق بە بیردێنینەوە لە رارەوی ژیان و هەوڵەكانیان بۆ بەدیهێنانی مافە شەرعییەكانیان لە پێناو بەشداریكردن لە بنیادنانی  عێراقدا.

ئەمەش دەقی بروسكەی پیرۆزباییەكەیە:
بەناوی یەزدانی بەخشندە و میهرەبان
بەو پەڕی خۆشحاڵیمەوە بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژن، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی ژنانی عێراق و تەواوی ژنانی جیهان دەكەم.

لەمڕۆدا تەواوی گەل و وڵاتانی جیهان  بەبۆنەی رۆژی هێمای كۆمەڵ و كۆڵەكەی خێزان ئاهەنگ و خۆشی دەگێڕن بۆ ئەوەی ئەو دەستكەوتانە بنەخشێنن كە مافەكانی ژنانی دەستەبەركردووە كە  لەلایەن تەواوی شه‌ریعه‌تە ئاسمانی و زۆرێك لە یاساکان وه‌کو پێویستیه‌ک دانراوه‌.

ئەم ساڵیش یادی رۆژی جیهانی ژنان كرایەوە و لەو روەوە رۆڵی پێشەنگی ژنانی عێراق بە بیردێنینەوە لە رارەوی ژیان و هەوڵەكانیان بۆ بەدیهێنانی مافە شەرعیەكانیان لە پێناو بەشداریكردن لە بنیادنانی عێراق و گەشەپێدان و خوشگوزەرانی شان بەشانی پیاوان، خاوەنی مێژوویەكی پرشنگداریشن لە خەبات و بنیادنانەوە و قوربیانیدان و پەروەردەكردن.

ئەمڕۆ ئێمە لە بەردەم بەرپرسیارییەتیەكی مرۆڤانە و مێژوویداین كە هانمان دەدات دژ بە توندوتیژی دەرهەق بە ژنان بوه‌ستینه‌وه‌ بۆ پاراستن و بەهێزكردنیان لە كۆمەڵدا، بەم بۆنەیەوە هیوادارین ژنان رۆڵی پێشەنگی خۆیان بگێڕن لە بنیادنانەوە و سەرپێخستنەوە و بەشداریكردن لە بڕیاردان و شوێنی باڵاش لە جومگەی دامەزراوەكانی دەوڵەتدا بگرن.

سڵاو و ستایش بۆ دایكی شەهیدان... سڵاو و ستایش بۆ ژنانی عێراقی داهێنەر و پشو درێژ لە بوارەكانی ژیان.

د. بەرهەم ساڵح 
سەرۆك كۆمار