سه‌رۆك كۆماری عیراق و سەرۆکی میسر کۆبوونه‌وه‌

الأحد 24 شباط 2019 - 12:23

سه‌رۆك كۆماری عیراق و سەرۆکی میسر کۆبوونه‌وه‌

سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح و عه‌بدول فه‌تاح سیسی سه‌رۆکی میسر کۆبوونه‌وه‌و سه‌ره‌ڕای تاتوێکردنی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌کانی نێوان عیراق و میسر، باس له‌ پێویستی هه‌ماهه‌نگی بازرگانی و وه‌به‌هێنانیش کرا به‌ جۆرێک که‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی عیراق ره‌چاو بکرێت.

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ٢٠١٩/٢/٢٤ له ‌میانی چالاكییه‌كانی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری میسر عه‌بدول فه‌تاح سیسی کۆبووه‌وه‌.

له ‌میانی دیداره‌كه‌دا باس له ‌په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی نێوان عیراق و میسر کرا و ته‌ئکید له‌ په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ کرایه‌وه‌.

هه‌ر له‌ دیداره‌دا چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و چالاکی بازرگانی و هه‌ماهه‌نگی له‌بواره‌كانی ئابووری و نه‌وت و كه‌رتی ووزه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ کرا، له‌و باره‌یه‌وه‌ جه‌خت له‌ زامنکردنی پێویستی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی عیراق کرایه‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێکی تری دیداره‌که‌دا بابه‌ته‌كانی خشته‌ی كارنامه‌ی كۆنگره‌ی عه‌ره‌بی ئه‌وروپی باسیان لێوەکرا.
 
شایانی باسه‌ هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و بازرگانی و رۆشنبیری عێراق، ئاماده‌ی دیداره‌كه‌ بوون.