سەرۆك كۆمار تەئكید دەكاتەوە لەسەر وتوێژی راشكاو و بنباتنەر لەنێوان هێزە سیاسیەكان

الخميس 21 شباط 2019 - 16:13

سەرۆك كۆمار تەئكید دەكاتەوە لەسەر وتوێژی راشكاو و بنباتنەر لەنێوان هێزە سیاسیەكان
بەغداد – ا ه ع
شاندێكی حزبی دوعاتی ئیسلام - رێكخراوی عێراق بەسەرۆكایەتی د. خوزەیر خوزاعی سەرۆكی مەكتەبی سیاسی، ئەمڕۆ پێنج شەممە  لە كۆشكی سەلام لەبەغدا سەردانی سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح-یان كرد.
لەمیانی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی كردەوە كه ‌هێزە سیاسییەكان له ‌بەردەم بەرپرسیاریەتی پابەندبونن به ‌دەستوور بۆ تێپەڕاندانی ناكۆكییەكان و هەنگاونان بەرەوە قۆناغی ئاوەدانكردنەوە و برەودان به ‌پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووری بەجۆرێك كەببێتە مایەی بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی عێراق. 
لەلای خۆیەوە د. خوزەیری خوزاعی هەوڵەكانی سەرۆك كۆماری بەرز نرخاند لە نزیككردنەوەی دید و بۆچوونی لایەنە سیاسییەكان و پاراستنی دەستكەوتەكان و ئەزمونی دیموكراسی لەعێراقدا.