ریڤینگ هرووری: كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان ئەمرۆ ئەنجام دەدرێت

الاثنين 18 شباط 2019 - 14:58

ریڤینگ هرووری: كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان ئەمرۆ ئەنجام دەدرێت
هەولێر – ا ه ع
ریڤینگ هرووری، سەرۆكی كاتی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند دوای راوێژ بە سەرجەم فراكسیۆنەكان كۆك بوون لەسەر ئەوەی كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجامبدرێت، زۆرینەی فراكسیۆنەكانیش پێكەوە پێشنیازیان كرد كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان لە كاژێر 03:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامدەدرێت.
وتیشی لە كۆبوونەوەكەدا هەڤاڵانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوایانكرد كۆبوونەوەكە بۆ ماوەی 24 كاژێر دوابخرێت، بەڵام زۆربەی فراكسیۆنەكان كۆكبوون كە ئەمڕۆ بكرێت.