سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە فەرماندەی هێزەكانی سوپای ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

الأحد 17 شباط 2019 - 18:44

سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە فەرماندەی هێزەكانی سوپای ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
بەغداد – ا ه ع
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ یەك شەممە  لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە فەرماندەی هێزەكانی سوپای ولایەته ‌یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست جەنەڕاڵ جۆزیف فۆتیل و شاندی یاوەری، سەبارەت بە رەوشی ئەمنی ‌ناوچەكە و جەنگی دژ بە تیرۆر له ‌عێراق و سوریا و هەوڵەكان بۆ كۆتایی هێنان بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش و راگەیاندنی سەركەوتنی یەكجاری گفتوگۆ كرا.
سەرۆك بەرهەم ساڵح لە میانی دیدارەكەدا دووپاتی ‌گرنكی بەرەوپێشبردنی هاریكاری ئەمنی و سەربازی نێوان هەردوو وڵات و بەشداری ولا‌یەتە‌ یەكگرتووەكانی ئەمریكا له ‌پڕچەككردن و پێشخستنی توانا سەربازییەكانی عێراق كردەوە.
هەر لە دیدارەكدا سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە پێویستی هاریكاری و پابەندبوونی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد لە پێشكەشكردنی كۆمەك و پشتیوانی ئەو وڵاتانەی كەبەهۆی جەنگی دژ بە تیرۆر زیانیان لێكەوتووە، هاوكات سەرۆك بەرهەم ساڵح رۆڵی ولایەتە یەكگرتووەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی له ‌تێكشاندنی تیرۆریستانی داعشدا بەرزنرخاند.
لەلای خۆیەوە جەنەڕاڵ جۆزیف فۆتیل پابەندبوونی وڵاتەكەی بۆ‌ پشتیوانیكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق دووپاتكردەوە لە مەشق و پڕچەككردن و بەرزكردنەوەی ئاستی توانای سەربازیان.
لە میانەی دیدارەكدا جەخت لە سەروەری عێراق كرایەوە، بوونی هەر هێزێكیش بە مەبەستی پشتیوانی لە جەنگی دژ بە تیرۆر بە رەزامەندی حكومەتی عێراق بووە لە چوارچێوەی ئەو ئامانجانەی لە سەری رێككەوتوون.