وەزارەتی بەرگری: پێویستمان بە هێزی بیانی نابێت بۆ پاراستنی وڵاتەكەمان

الجمعة 15 شباط 2019 - 16:11

 وەزارەتی بەرگری: پێویستمان بە هێزی بیانی نابێت بۆ پاراستنی وڵاتەكەمان
بەغداد – ا ه ع
وەزارەتی بەرگری ئەمرۆ هەینی تەئكیدی كردەوە لەسەر توانای هێزە چەكدارەكان بەهەموو پێكهاتەكانیەوە بۆ پاراستنی خاكی عێراق، وتیشی پێویستیان بە هێزی بیانی نابێت بۆ بەرگریكردن لە عێراق، لەهەمانكاتدا ئاماژە بە گرنگی بەرزكردنەوەی توانای هێزەكان لە روی راهێنان و پڕچەككردن و بەرزكردنەوەی توانای هەواڵگری دەكاتەوە.
لەوبارەیەوە لیوای فرۆكەوان تەحسین خەفاجی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) ی راگەیاند هێزە عێراقیەكان پێویستیان بە هێزی بیانی نابێت بۆ پارێزگاریكردن لە خاكی عێراق.