حكومەت بە زۆر گەڕاندنەوەی كۆچبەران لەو وڵاتانەی كۆچیان بۆی كردوە رەتدەكاتەوە

الجمعة 15 شباط 2019 - 14:06

حكومەت بە زۆر گەڕاندنەوەی كۆچبەران لەو وڵاتانەی كۆچیان بۆی كردوە رەتدەكاتەوە
بەغداد – ا ه ع
نۆفل بەها موسا وەزیری كۆچ و كۆچبەران، ئەمرۆ هەینی، تەئكیدی كردەوە حكومەت بە زۆر گەڕاندنەوەی كۆچبەران لەو وڵاتانەی كۆچیان بۆی كردوە رەتدەكاتەوە.
وەزیری كۆچ و كۆچبەران لە میانی پێشوازی كردنی لە ماتیاس فولتر باڵیۆزی هۆڵەندا تەئكیدی كردەوە لەسەر گەڕاندنەوەی كۆچبەران لە هۆڵەنداوە لەسەر خواستی خۆیان نەك بە زۆرەملێ، جەختیشی كردەوە لەسەر دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ ئەو كێشەیە بەمەبەستی زامنكردنی گەڕانەوەی ئەو عێراقیانەی داوای پەناپەرێتییان رەتكراوەتەوە لەسەر خواستی خۆیان نەك بە زۆر.