حسێن نعمە: تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بەسەرۆكایەتی ئەبو هێل بوەتە مینبەرێكی نیشتمانی بۆ هەموان

الخميس 14 شباط 2019 - 17:51

حسێن نعمە: تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بەسەرۆكایەتی ئەبو هێل بوەتە مینبەرێكی نیشتمانی بۆ هەموان
بەغداد – ا ه ع
فۆتۆ – حەیدەر خەفاجی
هونەرمەندی گەورە حسێن نعمە، ئەمرۆ پێنجشەممە، ئاماژەی بە پێشكەوتنەكانی تۆڕی ڕاكەیاندنی عێراق كرد بەسەرۆكایەتی موجاهید ئەبوهێل كە بوەتە مینبەرێكی نیشتمانی بۆ سەرجەم رۆشنبیر و هونەرمەندان و لاوان.
حسێن نعمە لە میانی سەردانی بۆ تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق و پێشوازی لێكردنی لەلایەن موجاهید ئەبوهێل " سەرسامی خۆی نیشاندا بە پێشكەوتنەكانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق" ئاماژەی بەوەش كرد تۆڕ ڕاگەیاندنی عێراق ماڵی نیشتمانی سەرجەم هونەرمەندانە.
لای خۆیەوە سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق رۆڵی هونەرمەند حسێن نعمەی بەرز نرخاند لە زیندوكردنەوەی فۆلكلۆری عێراقی.
ئەبو هێل وتیشی" گۆرانی رەسەنی عێراقی پەیوەستە بە داهێنەران كە پارێزگاریان لە توراس كرد لەوبوارەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد هونەرمەند حسێن نعمە ئەلبومە نوێكەی پێشكەش بە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق كردووە  و سەرجەم هۆنراوەكانی هی شاعیری گەورە مزەفەر نەوابە و لەستۆدۆكانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بەرهەم دەهێنرێت.