ئەبوهێل خەڵاتی بێژەی ناسراو خالید عیدان بە قەڵغانی داهێنان دەكات

الخميس 14 شباط 2019 - 17:06

ئەبوهێل خەڵاتی بێژەی ناسراو خالید عیدان بە قەڵغانی داهێنان دەكات
بەغداد – ا ه ع
موجاهید ئەبوهێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، ئەمرۆ پێنج شەممە، خەڵاتی بێژەی ناسراو خالید عیدان بە قەڵغانی داهێنان كرد بە بۆنەی تێپەڕبوونی نیو سەدە بە سەر كاری بەردەوامی وەك بێژەی لە رادیۆی كۆماری عێراق.
ئەبو هێل لە میانی ئاهەنگێك بۆ دابەشكردنی خەڵات بەسەر بەرێوەبەر و ژمارەیەك لە كارمەندان رێكخرابوو ڕایگەیاند " عیدان ماوەی 50 ساڵە خۆشەویستی دەخاتە گوێ و دڵی گوێگرانەوە" وتیشی "عیدان لەو بێژارانەیە بەردەوامبوو لە گەیاندنی ئەزمون و شارەزایی بۆ بێژەرە نوێكان لەگەڵ فێركردنی بنەماكانی ئەو پیشەیە".