”ا ه ع" بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بڵاودەكاتەوە

الأربعاء 13 شباط 2019 - 14:51

”ا ه ع" بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بڵاودەكاتەوە
بەغداد - ا ه ع
ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئەمرۆی بەسەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، بریاریدا ئەو پرۆژە وەبەرهێنەرانەی لەكەرتە جیاجیاكان راگیراون لە خشتەی بودجەی وەبەرهێنان بە بریاری ئەنجومەنی وەزیران ناویان هاتوو ژمارە (342) بۆ 2018، دەنگیشیدا لەسەر زیادكردنی سەرمایەی كۆمپانیای گشتی بەندەركانی عێراق.
ئەنجومەنی وەزیران بە پێی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی دەستەبەسەرگرتنی پارە و داهاتی مەنقولە و غێر مەنقولەی بەرپرسانی رژێمی پێشوی پەسەند كردووە بە ژمارە (72) بۆ ساڵی 2017.