عەبدولمەهدی بۆ وەزیری بەرگری ئەمریكا: عێراق لە بریاردان سەربەخۆیە و كاریگەر بە هیچ لایەك نابێت

الأربعاء 13 شباط 2019 - 14:40

عەبدولمەهدی بۆ وەزیری بەرگری ئەمریكا: عێراق لە بریاردان سەربەخۆیە و كاریگەر بە هیچ لایەك نابێت
بەغداد - ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، رۆژی سێشەممە، لەگەڵ باتریك شاناهان وەزیری بەرگری ئەمریكا تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی كرد، لەگەڵ شەڕی دژ بە تیرۆر و گۆرانكاریەكانی ناوچەكە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند عەبدولمەهدی تەئكیدی كردوەتەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئەمریكا و بەشداریكردنی لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و پابەند بوون بە رێكەوتنە سیاسیە بنەرەتیەكان كە ریشتەكێشكردنی تیرۆر و راهینانی هێزە عێراقیەكانە نەك شتی تر، ئاماژەی بەوەش كرد هیچ جۆرە بنكەیەكی سەربازی بیانی لەسەر خاكی عێراق قبوڵ ناكەن.