سه‌رۆك كۆمار پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئوردن کرد

الأربعاء 23 كانون ثاني 2019 - 19:07

سه‌رۆك كۆمار پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئوردن کرد

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە ‌٢٠١٩/١/٢٣ له ‌كۆشكی سه‌لام پێشوازیکرد له دادوه‌ر محەمەد ئه‌لغه‌زو ‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئوردن و شاندی یاوه‌ری که‌ بۆ به‌شداری له‌ رۆژی دادگا سه‌ردانی عیراقیان کردووه‌.

سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له‌ میانی دیداره‌كه‌دا دووپاتی گرنگی كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات و هاریكاری له‌بواری یاسایی و دادوه‌ریدا كرده‌وه‌، هاوكات جه‌ختی له‌ پێویستی سه‌ره‌وه‌ری یاسا و دادپه‌روه‌ری كرده‌وه‌.

له‌دیداره‌كه‌دا كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق فایه‌ق زێدان ئاماده‌ی بوو، باس له كاری دامه‌زراوه‌ یاساییه‌كان و چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێش بردن و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا له‌و باره‌یه‌وه‌ کرا.

له‌لای خۆیه‌وه‌ دادوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌لغه‌زو، جه‌ختی له ‌سه‌ر پشتیوانى وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌روه‌ری عێراق و هاریكاری حكومه‌ته‌كه‌ی له‌بواره‌كانی ئاسایش و یاساییدا كرده‌وه‌.