سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی ئەڵمانیا دەكرێت

الأربعاء 23 كانون ثاني 2019 - 19:04

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی ئەڵمانیا دەكرێت
بەغداد - ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە دكتۆر پیتەر مایكل تاوبر وەزیری دەوڵەتی پەرلەمانی لە وەزارەتی برگری ئەڵمانیا و وەفدی هاورێی.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و پێشخستن و پتەو كردنی هاریكاری هاوبەشی نێوان بەغداد و بەرلین كرا لەگەڵ كاراكردنی لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی.
بە رێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەتی عێراق بۆ هاریكاری لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە نێویشیاندا ئەڵمانیا لەو بوارانەی جێی بایەخی هاوبەشن لەپێش هەموویانەوە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و ئاوەدانكردنەوە و سود وەرگرتن لە شارەزایی ئەڵمانی لەو بوارەدا و رۆڵی ئەڵمانیاشی بەرز نرخاند لە بوارەكانی سەربازی و مرۆیی.
حەلبوسی وتیشی عێراق لەبری جیهان شەڕی كرد لەو پێناوەشدا خوێن و تەزحیەیدا بۆ رزگاركردنی مرۆڤایەتی لە ستەمی توندڕەوان، ئاماژەی بە پشتیوانی نێودەوڵەتیش كرد بۆ عێراق لەوبوارەدا، داواشی لە كۆمپانیا جیهانی و ئەڵمانیەكان كرد بونیان لە عێراق كارا بكەت و چالاكیەكانیان لە بواری وەبەرهێنان و ئاوەدانكردنەوەی شارە رزگاركراوەكان پتەوبكەن لەگەڵ ئەو ناوچانەی كە بەدەست كەمی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن بەجۆرێك ئارامی بۆ عێراق بگەرێنێتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد عێراقێكی بەهێز كاریگەری لەسەر گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەكە دەبێت.
لای خۆیەوە وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانی پەرۆشی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ پشتیوانی لە عێراق لەو دۆسیە گرنگەكانی پەیوەنیدار بە ئاسایش و ئاوەدانكردنەوە، بانگهێشتی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی كرد سەردانی ئەڵمانیا بكات.
شاندەكەی ئەڵمانیا پێكهاتبوون لەهەر یەك لە وەزیری دەوڵەتی پەرلەمانی لەو وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا و یاریدەدەرانی و فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا لە عێراق و یاریدەدەری سەربازی فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا و باڵیۆزی ئەڵمانیا و ژمارەیەك لە بەرپرسان.