سه‌رۆك كۆمار پێشوازی له‌ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان کرد

الأربعاء 23 كانون ثاني 2019 - 18:56

سه‌رۆك كۆمار پێشوازی له‌ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان کرد

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/١/٢٣ له‌ كۆشی سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازی له‌ زولفه‌قار عباس بوخاری وه‌زیری ده‌وڵه‌ت و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان و شاندی یاوه‌ری کرد.

سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له‌ میانی دیداره‌كه‌دا دووپاتی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی دووقۆڵی نێوان عێراق و پاكستان کردەوە به‌جۆرێك كه‌ خزمه‌تی بە به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی ھەردوو وڵات بکات.

له‌ میانی دیداره‌كه‌دا باس له‌ گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاری هاوبه‌ش و كاراكردنی هه‌ماهه‌نگی دووقۆڵی له‌بواره‌كانی گه‌شه‌پێدانی ئابووری و پیشه‌سازی کرا. 

له‌لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری دەوڵەتی پاكستان، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیدانی وڵاته‌كه‌ی به‌ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق له ‌گشت بواره‌كاندا كرده‌وه‌.