كەعبی داوادەكات لە دارشتنی یاساكان بەشداری بە ناوەندەكانی لێكۆڵینەوە و توانا زانستیەكان بكرێت و بۆچونەكانیان لەبەرچاو بگیرێت

الاثنين 21 كانون ثاني 2019 - 18:17

كەعبی داوادەكات لە دارشتنی یاساكان بەشداری بە ناوەندەكانی لێكۆڵینەوە و توانا زانستیەكان بكرێت و بۆچونەكانیان لەبەرچاو بگیرێت
بەغداد – ا ه ع
حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، جەختی كردەوە لەسەر گرنگی بەشداریپێكردنی ناوەندەكانی لێكۆڵینەوە و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و توانا زانستیەكان و بۆچونەكانیان لەبەرچاو بگیرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە، هاتوە، كەعبی ڕایگەیاندووە ژمارەیەكی زۆر لە ناوەنداكانی لێكۆڵینەوە و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و چالاكانی سەرجەم بوارەكان هەن توانای ئەوەیان هەیە پێشێلكاری لە دەمەزراوە و ناو كۆمەڵكەدا دەستنیشان بكەن، بەڵام دەسەڵاتی چاكسازیان نییە تەنها ئیرادەیان هەیە بۆ گۆڕانكاری لە رێی ئەو دەزگایانەی كاریان تێدا دەكەن.