سەرۆك كۆمار پێشانگای ساڵانەی هونەری شێوەكاری كردەوە

السبت 19 كانون ثاني 2019 - 15:39

سەرۆك كۆمار پێشانگای ساڵانەی هونەری شێوەكاری كردەوە
بەغداد – ا ه ع
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە، لە شاری بەغداد پێشانگەی ساڵانەی هونەری شێوەكاری عێراقی كردەوە.
لەو رێورەسمەدا سەرۆك كۆمار پیشانگاكەی بەسەر كردەوە كە چەندین تابلۆی هونەری و وێنەكێشان و پەیكەرتاشی و گرافیك و سیرامیكی لە خۆگرتبوو، كە گوزارشت بوون لە  هەڵسانەوە و پێشكەوتن و ورە بەرزی و بیری داهێنانەرانەی عێراقییەكان لە تەواوی بوارەكاندا.
شایەنی باسە لە مەراسیمی كردنەوەی پێشانگاكەدا عەبدول ئەمیر حەمدانی وەزیری رۆشنبیری و ژمارەیەك لە نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەكان و هونەرمەندانی عێراق ئامادەبوون.