دارایی پەرلەمان: كاردەكەین بۆ ئەوەی بودجە پارەی وانەبێژە خۆبەخشەكان لەخۆبگرێت

الجمعة 18 كانون ثاني 2019 - 16:36

دارایی پەرلەمان: كاردەكەین بۆ ئەوەی بودجە پارەی وانەبێژە خۆبەخشەكان لەخۆبگرێت
حسێن محەمەد فەیحان – بەغداد
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرای كرد كاردەكەن بۆ ئەوەی بودجەی گشتی پارەی وانەبێژە خۆبەخشەكان لە خۆبگرێت.
لەوبارەیەوە محاسن حەمدون ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) ڕایگەیاند: لیژنەی دارایی و پەروەردە كاردەكەن بۆ دامەزراندنی  وانەبێژە خۆبەخشەكان هاوشێوەی گرێبەست و ئەوانەی بە كرێی رۆژانە كاردەكەن.