هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌: ته‌ئكید له ‌په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی كرایه‌وه‌ دوای گۆڕانكاری پێویست

الخميس 17 كانون ثاني 2019 - 15:53

هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌: ته‌ئكید له ‌په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی كرایه‌وه‌ دوای گۆڕانكاری پێویست
بەغداد – ا ه ع
رۆژی چوار شەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا به ‌بەشداری سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران د. عادل عەبدولمەهدی و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی سێ سەرۆكایەتییەكە كۆبوونەوە.
 
لە كۆبوونەوەكەدا سەبارەت به دۆخی سیاسی و ئاسایش و نزیككردنەوەی دید و بۆچوونی لایەنەكان و دورخستنەوەی شەقام لە گرژی و ئاڵۆزیە سیاسیەكان بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا.
 
هەروەها هەر سێ سەرۆكایەتییەكە تەئكیدیان لە پەسەندكردنی بودجەی گشتی كردەوە بە پێی دوا گۆڕانكاری پێویست و كارئاسانی دامودەزگاكانی دەوڵەت بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بە هاووڵاتیان‌‌، هاوكات له ‌كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە بۆ كاری هاوبەش له ‌پێناوی سەرخستنی كارنامەی حكومەت و پشتیوانی له ‌سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ‌جێبەجێكردنی ئەركەكەیدا و تەواوكردنی كابینەی حكومەت، هەروەها تەئكید لەسەر پابەندبوو بە دەستوور كرایەوە.
 
هەر لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا باس لە ئەنجامی سەردانەكەی پادشای ئوردن و شاندی باڵای وڵاتان بۆ عێراق كرا، سەرەڕای ڕۆڵی عێراق لە بەرجەستەكردنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكە و سیاسەتی كرانەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی تر بەجۆرێك كە سەروەری نیشتمان پارێزراو بێت و خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەش بكات.