بەیاننامەی فەرمی: لیژنەی ئابوری وزاری بڕیاردەدات رسوماتی گومرگی لە دەروازە سنورییەكان یەكبخرێن لە نێویشیاندا دەروازەكانی هەرێمی كوردستان

الأربعاء 16 كانون ثاني 2019 - 16:22

بەیاننامەی فەرمی: لیژنەی ئابوری وزاری بڕیاردەدات رسوماتی گومرگی لە دەروازە سنورییەكان یەكبخرێن لە نێویشیاندا دەروازەكانی هەرێمی كوردستان
بەغداد – ا ه ع
لیژنەی ئابوری وزاری، رۆژی چوارشەممە، بریاری لەسەر یەكخستنی رسوماتی گومرگدا لە دەروازە سنوریەكان لە نێویشیاندا هەرێمی كوردستان.
لە بەیاننامەیەكی نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) هاتووە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابوری و وەزیری دارایی سەرۆكایەتی دووەم دانیشتنی لیژنەی دارایی كردووە بە ئامادەبوونی وەزیرانی پلاندانان و بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵ و ژمارەیەك لە بەرێوەبەرانی گشتی و ڕاوێژكاران.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئەو لیژنەیە بڕیاریداوە لەسەر یەكخستنی رسوماتی گومرگی لە سەرجەم دەروازە سنوریەكان لە نێویشیاندا دەروازە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان.