سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەكات

الثلاثاء 15 كانون ثاني 2019 - 18:22

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەكات
بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە دكتۆر قوسەی سوهیل وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
لە میانی دیدارەوكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دۆسیەی پەیوەندیدار بە میكانیزمی پێشخستنی كەرتی خوێندنی باڵا لە عێراق كرا.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەمەبەستی پێشخستن و گەیشتن پلەی پێشكەوتوو لە چوارچێوە ریزبەندییە جیهانیەكان و پەرۆشیان بۆ رەخساندنی كەشێكی گونجاو بۆ زانكۆكان تا گونجاوبێت لەگەڵ ئامانجە زانستیەكانی.
حەلبوسی رۆشنایشی خستە سەر گرنگیدان بە توانا زانستیەكان لە زانكۆكانی عێراق و لابردنی بەربەستەكانی بەردەم پێشكەوتنی توانای زانستیان بۆ ئەوەی رۆڵی پێشڕەویان هەبێت لە ئایندەدا تەئكیدیشی كردەوە لە پشتیوانی كردنیان لە زەمالەی خوێندنی مامۆستا بەتواناكان لە زانكۆكانی عێراق لە رێی یاسای بودجەوە.
هەر لە دیدارەكەدا رۆشنایی خرایە سەر چڕكردنەوەی پشتیوانی لە خوێندنی تەندروستی لە رێی نەخۆشخانە زانكۆییەكان و كاركردن بۆ هاوسەنگی كادرە تەندروستیەكان بە هەماهەنگی نێوان وەزەرەتی خوێندنی باڵا و تەندروستی.
هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بەشە ناوخۆییەكان كرا لەگەڵ گرنگیدان پێیان و نۆژەنكردنەوەیان ئەولەویەتیش بدرێت بەو بینایانەی كە شیاوی نیشتەجێبوونی خوێندكاران نین.
لای خۆیەوە وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سوپاسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد بۆ پەرۆشی و هاوكاریكردنی بەردەوامی و تەئكیدی كردەوە كە وەزارەتەكەیان ستراتیجیەتی نوێی هەیە بۆ پتەوكردنی دەستكەوتەكانی لە قۆناغی داهاتوودا و بەروپێشبردنی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.