سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەكات

الثلاثاء 15 كانون ثاني 2019 - 17:22

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەكات
بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە شاندێكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە میانی دیدارەكەدا گوێبیستی رونكردنەوەی وردی بارودۆخی تۆڕەكە بوو لەگەڵ بۆچونە جۆراوجۆرەكان لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی ئومەنا و سەرۆكایەتی تۆڕەكە و كێشە و بەربەست و رێگرییە یاساییەكان كە روبەروی كارەكانیان دەبێتەوە.
بەرێزیان داوای بەردەوامی پەیوەندی نێوان تۆڕەكە و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی كرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ سەرجەم بەربەستەكانی ئەدای تۆڕەكە و پتەوكردنی رۆڵی و بوونی بە ئامرازێكی ڕاگەیاندنی ناوازە بۆ خێزانی عێراقی لەرێی خستنەڕووی ئەو پرسانەی بە لای ڕای گشتیەوە گرنگن، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ زامنكردنی سەربەخۆیی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق.
تەئكیدیش كرایەوە لەسەر دورخستنەوەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لەهەر كاریگەرییەكی حزبی و سیاسی و هەڵسوكەوتكردن بە بێ لایەنی لەگەڵ سەرجەم كادركانی دامەزراوەكە لەسەر بنەمای توانا و رێزگرتن لە یاساكان.
لای خۆیانەوە وەفدی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، پەرۆشی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بەرز نرخاند بۆ پەیوەندی و پشتیوانی لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بۆ پێشخستنی كارەكانی و پتەوكردنی پێگەكەی.
شاندی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق پێكهاتبوون لەهەریەك لە موجاهید ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق و رومیل موشی سەرۆكی ئەنجومەنی ئومەنا و ئەندامانی ئەنجومەن.