دكتۆر بەرهەم ساڵح پێشوازی لە شا عەبدوڵای دووەم كرد

الاثنين 14 كانون ثاني 2019 - 14:58

دكتۆر بەرهەم ساڵح پێشوازی لە شا عەبدوڵای دووەم كرد
تایبەت – ا ه ع
دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) ڕایگەیاند دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار،  لە مەراسیمێكدا بە فەرمی پێشوازی كرد لە شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن.
ئامانجی سەردانەكەش پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوو وڵاتە لەبوارە جۆراوجۆرەكان لە نێویشیاندا روبەروبونەوەی تیرۆر و ئاڵوگۆری زانیاری.