سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران دەكات

الاثنين 14 كانون ثاني 2019 - 14:50

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، لە تەلاری ئەنجومەن بە ئامادەبوونی جێگرانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لە جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدی هاورێی.
لەسەرەتای دیدارەكە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری میوان كرد و ئاماژەی بەوەكرد عێراق پەرۆشە ببێتە خاڵی بە یەكگەیشتنی وڵاتان، و پەیوەندییەكانی كراوە و هاوسەنگبن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ئیقلیمی لەچوارچێوەی رێزگرتن لە سەروەری یەكتر و بەرژەوەندی هەردوو لا.
بەرێزیان داواشی كرد هاوكاریەكانی نێوان عێراق و ئێران چالاك بكرێت لەو دۆسیانەی جێی بایەخی هەردوولان، لە پێش هەمویانەوە دۆسیەی ئاو كە كاریگەری زۆری لەسەر هاوڵاتیانی عێراق لە هاوینی ڕابردوو هەبوو، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگی كۆتاییهێنان بەو دۆسێیە و هاریكاری یەكتریش لە بواری وزەدا.
حەلبوسی ئاماژەی بەوەش كرد ئەنجومەنی نوێنەران پرۆشە بۆ پتەوكردنی پەیوەندی پەرلەمانی و كاراكردنەوەی لیژنەكانی هاورێیەتی هاوبەش بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات دەكات.