كەعبی: كۆمسیۆن 16ی تشرینی دووەمی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاریكردووە

الأحد 13 كانون ثاني 2019 - 16:26

كەعبی: كۆمسیۆن 16ی تشرینی دووەمی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاریكردووە
بەغداد – ا ه ع
حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، ڕایگەیاند كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان 16ی تشرینی دووەمی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاریكردووە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیانناكەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند كەعبی لەمیانی سەرۆكایەتیكردنی كۆبوونەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە پەرلەمان، كۆمسیۆن تەئكیدی كردوەتەوە 16/11/2019 بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاریكراوە.