كەعبی: شانە نستوەكان دەیانەوێت ترس و دڵەراوكێ و توندوتیژی و تیرۆركردن دوبارە بگەرێننەوە

الجمعة 11 كانون ثاني 2019 - 15:24

كەعبی: شانە نستوەكان دەیانەوێت ترس و دڵەراوكێ و توندوتیژی و تیرۆركردن دوبارە بگەرێننەوە
بەغداد – ا ه ع
حسێن كەریم كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆریستیەی كرد كە بازاڕی قەزای قائیمی لە پارێزگالی ئەنبار كردە ئامانج ژمارەیەك شەهید و بریندری لێكەوتەوە.
كەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە، سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدان كردو دوای لە هێزە ئەمنیەكان كرد بە تایبەت ئەوانەی لەناو شارە رزگاركراوەكان جێگر كراون رێگە بە شانە نستوەكان نەدەن ترس و دڵەراوكێ و توندوتیژی و تیرۆركردن دوبارە بگەرێننەوە بۆ ئەو ناوچانە.