سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە وەزیری نەوتی ئێران

الجمعة 11 كانون ثاني 2019 - 15:15

سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە وەزیری نەوتی ئێران

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئێوارەی  پێنج شەممە ٢٠١٩/١/١٠ لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی كۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدی یاوەری.

لەم سەردانەی وەزیری نەوتی ئێراندا گفتوگۆكرا دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات لەکەرتی نەوت و وزەدا له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ھاریکاری دووقۆڵی نێوان عێراق و ئێران له‌  بواری نەوت و وزەدا به‌ گرنگ  زانرا.