ئەبو هێل لە راپرسیەكی ساڵی چوارەمی مەوازین نیوز خەڵاتی داهێنانی بەدەستهێنا

الجمعة 11 كانون ثاني 2019 - 15:01

ئەبو هێل لە راپرسیەكی ساڵی چوارەمی مەوازین نیوز خەڵاتی داهێنانی بەدەستهێنا
بەغداد – ا ه ع
موجاهید ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، لە راپرسیەكی ساڵی چوارەمی مەوازین نیوز خەڵاتی داهێنانی بەدەستهێنا كە بۆ باشتیرن كەس لە عێراق لە ساڵی 2018 ئەنجام درا.
خەڵاتكردنی ئەبو هێل لەبەرامبەر ئەو رۆڵەی بوو لەو كاتەی سەرۆكایەتی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی گردتوەتە دەست بۆ باشتر كردنی ئاستی كاركردنی تۆڕەكە لەمیانی روماڵكردنی روداوە ناوخۆیی و عەرەبی و جیهانییەكان.
لە میانی ئاهەنگێكیشدا ئەبو هێل خەڵاتەكەی وەرگرت كە لەلایەن دامەزراوەی مەوازین نیوز لە هۆتێل فەلەستین لەرۆژی حەوتی ئەم مانگە رێكخرا.
ئەبو هێل ساڵی 1977 لە ناحیەی فەهود لە پارێزگای زیقار لەدایكبووە و لە نیسانی 1981 ئەبو هێل بەدر جابری باوكی لەلایەن دیكتاتۆرەوە لە سێدارە دراوە، لە راپەرینی شەعبانیەش بەشدار بووە و ساڵی 1994 روی لە ئێران كردووە، خوێندنی لە نێوان حەوزەی قوم و زانكۆی ئەسفەهان تەواو كردوە، دوای روخانی رژێمی پێشوش  گەڕاوەتەوە بەغداد و خوێندنی زانستی كۆمەڵزانی تەواو كردووە.