دوای سەردانێكی سەركەوتوو بۆ وڵاتی قەتەر... سەرۆك كۆمار گەیشتەوە عێراق

الجمعة 11 كانون ثاني 2019 - 14:42

دوای سەردانێكی سەركەوتوو بۆ وڵاتی قەتەر... سەرۆك كۆمار گەیشتەوە عێراق

بەڕێز سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئێوارەی پێنج شەممە ١٠|١|٢٠١٩ دوای سەردانێكی سەركەوتوو  بۆ وڵاتی قەتەر گەیشتەوە شاری بەغداد.

لە سەردانەكه‌یدا بۆ وڵاتی قه‌ته‌ر سه‌رۆك كۆمار گفتوگۆی فراوان و دۆستانه‌ی لەگەڵ شێخ تەمیم بن حمه‌د میری قەتەر و گەورە لێپرسراوانی ئەو وڵاتە ئه‌نجامدا كە تیایدا پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو وڵات و په‌ره‌پێدانی ئاستی هاریكاری و دۆخی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه‌ و جیهان تاوتوێكرا.