عەبدول مەهدی فەرمانی داگرتنی ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگا حزبیەكان لە كەركوك دەردەكات

الخميس 10 كانون ثاني 2019 - 15:15

عەبدول مەهدی فەرمانی داگرتنی ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگا حزبیەكان لە كەركوك دەردەكات
بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیران، رۆژی چوارشەممە داوای لە پارتە سیاسیەكانی كەركوك كرد ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگاكانیان دابگرن، بەو پێیەی ناوچەیەكی ناكۆكی لەسەرە و لەدەرەوەی هەرێمە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند سەرۆك وەزیران پەیوەندی بە سەرۆك كۆمارەوە كردووە بەو پێیەی پارێزەری دەستوەرە، هەروەها پەیوەندیشی بە سەركردە سیاسیەكان كردوە و داوای داگرتنی ئاڵای كوردستانی لەسەر بارەگا حزبیەكان لە كەركوك كردووە.