شێرەكانی رافیدەین لە جامی ئاسیا بە تۆماركردنی سێ گۆڵ لە ڤیتنامیان بردەوە

الثلاثاء 08 كانون ثاني 2019 - 19:15

 شێرەكانی رافیدەین لە جامی ئاسیا بە تۆماركردنی سێ گۆڵ لە ڤیتنامیان بردەوە
ئەبوزەبی – ا ه ع
هەڵبژاردەی عێراق، ئێوارەی ئەمرۆ، بە تۆماركردنی سێ گۆڵ لە هەڵبژاردەی ڤێتنامی بردەوە و سێ خاڵی بەدەستهێنا.
هەردوو هەڵبژاردە لەسەر یاریگەی شاری زایدی وەرزشی لە ركابەرییەكانی كۆمەڵەی چوارەمدا رووبەڕووی یەكبوونەوە، عێراق یارییەكەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.
گۆڵەكە لە خولەكی 25 ڤێتنام گۆڵێكی تۆمار كرد، دوای ئەوە لە خولەكی 35 موهەنەد عەلی بەلێدانێكی بەهێز ئەنجامەكەی بۆ عێراق یەكسانكردەوە.
دوای ئەوە لە خولەكی 42 چۆنگ فۆنگ گویێن گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەی ڤێتنام تۆماركرد و گێمی یەكەم لە بەرژەوەندی ڤێتنام كۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا لە خولەكی 60 هومام تارق، دوای چەند خولەكێك لە هاتنە ناوەوەی بۆ نێو یاریگە ئەنجامەكەی بۆ عێراق یەكسانكردەوە، بەر لەوەی یارییەكەش كۆتاییبێت، لە خولەكی 89 عەلی عەدنان بەلێدانێكی راستەوخۆ ئەنجامەكەی بۆ عێراق كردە سێ گۆڵ و یارییەكە لەبەرژەوەندی عێراق كۆتاییهات.