سەرۆك كۆمار لەگەڵ راوێژكاری وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەراست تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی دەكەن

الثلاثاء 08 كانون ثاني 2019 - 18:11

سەرۆك كۆمار لەگەڵ راوێژكاری وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەراست تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی دەكەن
بەغداد – ا ه ع
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە جۆن میلەر گەورە راوێژكاری وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە خۆرهەڵاتی ناوەراست.
لەدیدارێكدا كە جۆن ویلكس باڵیۆزی بەریتانی لە عێراق ئامادەی بوو، وەفدی میوان باسیان لە بەرنامە و پلانی خۆیانكرد لە بواری هەماهەنگی سەربازی نێوان عێراق و بەریتانیادا.
سەرۆك كۆمار رای سپاردن هاوكاربن  بۆ یارمەتیدانی  عێراق لە جەنگی دژ بە داعش و تیرۆر و‌ چەسپاندنی ئۆقرەیی لە ناوچەكەودا، هەروەها رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پشتیوانیكردنی هێزەكانی عێراقی بەرز نرخاند.
لەلای خۆیەوە بەڕێز میلەر بە بایەخەوە باسی لەو سەركەوتنانە كرد كە عێراق بەسەرگروپی داعشی تیرۆریستی بەدەستیهێناوە، هاوكات ئاماژەی كرد بۆ  هەماهەنگی هاوبەشی نێوان بەریتانیا و عێراق و پابەندبوونی وڵاتەكەشی دووپاتكردەوە لە پشتیوانیكردنی عێراق بۆ راهێنانی هێزە عێراقییەكان و پڕچەكردنیان و بە هێزتركردنی توانایی سەربازیی.