سه‌رۆك كۆمار ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ له‌به‌دیهێنانی داواكاری هاووڵاتییان

الثلاثاء 08 كانون ثاني 2019 - 15:15

سه‌رۆك كۆمار ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ له‌به‌دیهێنانی داواكاری هاووڵاتییان

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 7-1-2019 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غداد پێشوازیكرد له‌ سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی چاكسازی و بنیادنانه‌وه‌.

له‌ دیدارێكدا دكتۆر به‌رھه‌م ساڵح ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كان بۆ قۆناغی داهاتوو، هاوكات دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ گۆڕانكاری ناوچه‌كه‌ پێویستی به‌ یه‌كخستنی بۆچوون و بیروراكانی نێوان هێزه‌ عیراقییه‌كان و كاركردنه‌ به‌ گیانێكی نیشتمانی بۆ به‌دیهێنانی خواست و داواكارییه‌كانی ھاووڵاتییان.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی دواین گۆرانكاری و بارودۆخی‌ سیاسی‌ ناوخۆیی و ھه‌رێمایه‌تی و گرنگی پشتیوانیكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت له‌ پێناو پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی وڵات، هاوكات بیرورا ئاڵوگۆڕكرا ده‌رباره‌ی ده‌رئه‌نجامی ھه‌وڵی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت.

له‌لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی چاكسازی و بنیادنانه‌وه‌ پێویستی پشتیوانیكردنی حكومه‌تی دووپاتكرده‌وه‌ له‌ پێناو جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدان و خزمه‌تگوزاری بۆ به‌دیهێنانی پێویستی و داوا ره‌واكانی هاووڵاتیان.