سەرۆك كۆمار كارنامەی لە ژمارەیەك باڵێۆزی نوێ لە عێراق وەرگرت

الثلاثاء 08 كانون ثاني 2019 - 14:47

سەرۆك كۆمار كارنامەی لە ژمارەیەك باڵێۆزی نوێ لە عێراق وەرگرت

بەڕێز سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ سێ‌ شەممە ٨|١|٢٠١٩ لە كۆشكی سەلام لە بەغداد لە مه‌راسیمێكدا به‌ جیا كارنامه‌ی باڵیۆزانی نوێی هەریەك لە باڵیۆزان جانگ كیونگ ووك باڵیۆزی كۆماری كۆریای باشوور و هرئایتشا بولایدیان باڵیۆزی كۆماری ئەرمینیا و مارتن فیتك باڵیۆزی كۆماری چیك و توبولی لو بایا باڵیۆزی كۆماری زامبیا و زبید زادە باڵیۆزی كۆماری تاجیكستان وه‌رگرت و پیرۆزبایی دەستبه‌كاربوونی لە ئەركە نوێكەیاندا لێكردن.

لە مەراسمیی پێشكه‌شكردنی كارنامه‌كانیان باڵێوزان باسیان له‌ به‌رنامه‌ و پلانی خۆیانكرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق له‌ پێناو خزمەتی بەرژەوەندی هاوبەشی عێراق و ئه‌و وڵاتانه‌، هاوكات پشتیوانی سه‌رۆك كۆماریان بۆ سه‌رخستن و په‌ره‌پێدانی كاره‌كانیان به‌ پێویست زانی، هەر یەك لە محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وەزیری دەرەوە و نه‌سیر عانی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆمار ئامادەی مه‌راسیمه‌كه‌ بوون.