لە فەلوجە تیرۆریستێك دەستگیر كرا

الخميس 03 كانون ثاني 2019 - 15:59

لە فەلوجە تیرۆریستێك دەستگیر كرا
ئەنبار – ا ه ع
بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، ئەمرۆ پێنج شەممە، لە فەلوجە تیرۆریستێكی دەستگیر كرد.
بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: "فیرقەی 14 بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی دووی لوای پیادەی 50 تیرۆریستێكیان دەستگیر كردووە كە سەر بە تیرۆریستانی داعشە و لە فەلوجە بەشداری لە كردەوە تیرۆریستیەكانی دژ بە هێزە ئەمنیەكانی كردووە"