سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح و سەرۆكی توركیا پتەوكردنی پەیوەندی هەردوو وڵاتیان دووپاتكردەوە

الخميس 03 كانون ثاني 2019 - 14:54

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح و سەرۆكی توركیا پتەوكردنی پەیوەندی هەردوو وڵاتیان دووپاتكردەوە
 
 
بەغداد – ا ه ع
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ئەمرۆ پێنج شەممە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان كۆبوونەوە. 
لە كۆبونەوەكەدا سەرۆك بەرهەم ساڵح پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵاتی عێراق و توركیا و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی هاوبەشی هەردوولای دووپاتكردەوە. 
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا گفتوگۆیانكرد دەربارەی دۆسییە و بابەتە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی، هەروەها بیرورا ئاڵوگۆڕكرا دەربارەی پێشهات و گۆرانكارییەكانی ناوچەكە و گرنگی هێوركردنەوەی گرژییەكان و چەسپاندنی بنەمای ئاشتی و ئارامی لە ناوچەكەدا.