سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح گەیشتە ئەنكەرە

الخميس 03 كانون ثاني 2019 - 14:15

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح گەیشتە ئەنكەرە

بەڕێز سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/١/٣ بەسەرۆكایەتی وەفدێکی حكومی گەیشتە ئەنكەرە و لە مەراسیمێکی پڕ شکۆی فەرمیدا لە لایەن رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازیکرا.

پاشان مارشی نیشتمانی عێراق و توركیا و نمایشی پاسەوانی شەرف ئەنجامدرا و وەک رێزلێنان لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری عێراق ٢١ تۆپ تەقێنرا.

دوای کۆتایی ھاتنی مەراسیمی پێشوازی ھەردوو سەرۆک بەرھەم ساڵح و سەرۆک تەیب ئەردۆگان بە دوو قۆڵی کۆبوونەوە بۆ باسکردن لە چۆنێتی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان عێراق و تورکیا لە ھەموو بوارەکاندا.

بریارە پاش کەمێکی تر ھەردوو سەرۆکی عێراق و تورکیا بەئامادەبوونی وەفدی ھەردوولا لەسەر ھەمان پرس کۆببنەوە.