حەلبوسی: سبەینێ دەنگدان لەسەر تەواوكردنی كابینە وزاریەكە تەواو دەبێت خوێندنەوەی دووەمیش بۆ بودجە دەكرێت

الأحد 23 كانون أول 2018 - 18:17

حەلبوسی: سبەینێ دەنگدان لەسەر تەواوكردنی كابینە وزاریەكە تەواو دەبێت خوێندنەوەی دووەمیش بۆ بودجە دەكرێت
بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەك شەممە، بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێ دووشەممەی ڕاگەیاند كە دەنگدان لەسەر تەواوكردنی كابینەی حكومەت و خوێندنەوەی دووەم بۆ بودجە لەخۆ دەگرێن.
حەلبوسی دانیشتنی ئەمرۆشی دواخست دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا میوانداری ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بكات.