كه‌عبی سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی‌ په‌سه‌ندكردنی یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ یاسای تاوانه‌كانی‌ بواری‌ زانیارییه‌وه‌

الأحد 23 كانون أول 2018 - 16:42

كه‌عبی سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی‌ په‌سه‌ندكردنی یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ یاسای تاوانه‌كانی‌ بواری‌ زانیارییه‌وه‌

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23/12/2018 سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ په‌رله‌مان كرد بۆ تاوتوێكردنی‌ په‌سه‌ندكردنی یاساكانی‌ گرنگ وپه‌یوه‌ندیدار به‌ یاسای‌ تاوانه‌كانی‌ بواری‌ زانیاری‌ و ئه‌گه‌ری‌ دانانی‌ له‌ ناو خشته‌ی‌ كاره‌كانی‌ دانیشتنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ ڕۆژانی داهاتودا.
كه‌عبی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ پێویسته‌ ڕۆڵ و ئه‌ركه‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ له‌ خولی‌ ئێستادا كارا بكرێن و ئاماژه‌ی‌ به‌ گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسادانان و جێبه‌جێكردن كرد سه‌باره‌ت به‌ یاساكانی‌ “ئه‌منی‌” به‌جۆرێك كه‌ به‌شداری‌ بكات له‌ به‌هێزكردنی‌ هاریكاری‌ و پاراستنی ئاسایشی پایته‌خت و پارێزگاكانی‌ تر.