عەبدولمەهدی لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پادشای ئوردن تاوتوێی پەوەندیە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكات

الجمعة 21 كانون أول 2018 - 15:57

عەبدولمەهدی لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا  لەگەڵ پادشای ئوردن تاوتوێی پەوەندیە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكات
بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، رۆژی پێنجشەممە، پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن ئەنجامدا و تاوتوێی پەوەندیە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات و بارودۆخی ناوچەكەیان كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا تاوتوێی پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەر دوو وڵات و بارودۆخی ناوچەكەیان كردووە، هەردوولاش رێكەوتوون لەسەر چڕكردنەوەی سەردانەكانیان بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەر دوو وڵات.