حەلبوسی: زیاتر لە 120 پەرلەمانتار داوایەكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی كردوە بۆ سەپاندن لە بری بەكرێدانی موڵكەكانی دەوڵەت كە لەلایەن بەرپرسان و فەرمانبەران و بارەگای حزبیەوە بەكاردەهێنرێن

الخميس 20 كانون أول 2018 - 20:42

حەلبوسی: زیاتر لە 120 پەرلەمانتار داوایەكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی كردوە بۆ سەپاندن لە بری بەكرێدانی موڵكەكانی دەوڵەت كە لەلایەن بەرپرسان و فەرمانبەران و بارەگای حزبیەوە بەكاردەهێنرێن

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە میانی دانیشتنی پەرلەمان ڕایگەیاند زیاتر لە 120 پەرلەمانتار داوایەكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران كردوە بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی/ فەرمانگەی خانوبەرەی دەوڵەت بە سەپاندن لە بری بەكرێدانی موڵكەكانی دەوڵەت لە ناوەوە و دەرەوەی ناوچەی سەوز كە لەلایەن بەرپرسان و فەرمانبەران و بارەگای حزبیەوە بەكاردەهێنرێن، ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی داهاتی دەوڵەت، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ئەو داوایە ڕەوانەی لیژنەی دارایی دەكات تا لە یاسای بودجەدا جێگیر بكرێت.