دوای 12 ساڵ تاوانێكی رفاندن ئاشكرا دەكرێت

الخميس 20 كانون أول 2018 - 17:05

دوای 12 ساڵ تاوانێكی رفاندن ئاشكرا دەكرێت
سەڵاحەدین – ا ه ع
نوسینگەی نەهێشتنی تاوان لە سەڵاحەدین، ئەمرۆ پێنجشەممە، ئاشكرای كرد نهێنی تاوانێكی رفاندنیان پێش 12 ساڵ لەمەوبەر ئاشكرا كردووە.
عەقید مشتاق نەجم بەرێوەبەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوان لە سەڵاحەدین بە ئاژانسی هەواڵی عێراق ( ا ه ع)ی ڕاگەیاند تاوانێكی رفاندن لە ساڵی 2006 رویدیاوە لەلایەن 4 تاوانبارەوە هاوڵاتیەك رفێنراوە و داوای 70 ملیۆن دینار كراوە لەبەرامبەر ئازادكردنی.
وتیشی نوسینگەكەیان ئەو تاوانەی ئاشكرا كردوە دوای كردنەوەی نامەكان لە لایەن كۆمپانیەیەكی پەیوەندیەكان بە فەرمانی دادگا.
رونیشی كردەوە ئەو 4 كەسە دەستگیر كراون و بەپێی ئەو یاداشتەی لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەوە لەسەریان تۆماركراوە.