ئەبو هێل پێشوازی لە پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی دەكات و ستایشی گوتاری نیشتمانی تۆڕی ڕاگەیاندن دەكات

الأربعاء 19 كانون أول 2018 - 15:36

ئەبو هێل پێشوازی لە پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی دەكات و ستایشی گوتاری نیشتمانی تۆڕی ڕاگەیاندن دەكات
بەغداد – ا ه ع
موجاهید ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە ئەرشەد ساڵحی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی بەرەی توركمانی.
لەسەرەتای دیدارەكە ئەبو هێل ئاماژەی كرد بە پێشكەوتنەكانی كەناڵی توركمانی و كردنەوەی ستودیۆیەكی نوێ لە بەغداد، لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) بە زمانی توركمانی و رۆژنامەی سەباح كەركوك.
ئەبوهێل وتیشی لە ناو تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق گوتاری توركمانی تەواو و هەمەجۆر هەیە، لە خولی نوێی پرۆگرامەكانیش پتەوكردنی ئەو ئاراستەیە لە خۆ دەگرێت كە زامنی گوتاری نیشتمانی تۆڕەكەیە زیاتر لە ساڵێك پەیڕەوكراوە.
لای خۆیەوە سەرۆكی بەرەی توركمانی ستایشی كاری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی كرد و ئاماژەی بەوە كرد توركمان لە سەدەی حەفدەدا رۆژنامەیان هەبووە، پشتیوانی خۆشی بۆ تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دوپاتكردەوە لەهەموو بوارەكان.