بەیاننامەی فەرمی: حەلبوسی داوا لە عەبدولمەهدی دەكات ناوی كاندیدی نوێ بۆ وەزارەتەكان لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوو پێشكەش بكات

الثلاثاء 18 كانون أول 2018 - 18:03

بەیاننامەی فەرمی: حەلبوسی داوا لە عەبدولمەهدی دەكات ناوی كاندیدی نوێ بۆ وەزارەتەكان لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوو پێشكەش بكات
بەغداد – ا ه ع
محەمەد  حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، داوای لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران كرد ناوی كاندیدی نوێ بۆ وەزارەتەكان لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوو پێشكەش بكات.
ئەوەش دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی 19 دا متمانەی بەخشی بە سێ وەزارەت و كاندیدی وەزارەتی پەروەردە و كۆچ و كۆچبەرانیشی رەتكردەوە، تا ئێستاش 5 وەزارەت پڕنەكراونەتەوە.