سەرۆك كۆمار پێشوازی کرد لە وەفدی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپا

الثلاثاء 18 كانون أول 2018 - 14:06

سەرۆك كۆمار پێشوازی کرد لە وەفدی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپا

بەڕێز سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح  لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە وەفدی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپا بە سەرۆكایەتی دەیڤد ماكلیستر.

لە دیدارێكدا سەرۆك كۆمار گرنگی پشتیوانی كۆمەڵی نێودەوڵەتی بە تایبەت یەكێتی ئەوروپای بۆ عێراق دووپاتكردەوە لە جەنگی بەگژداچوونەوەی تیرۆر و بەشداری كارا لە ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بنیادنانەوە و یارمەتیدانی ئاواره‌كان و زیان لێكەوتوان, تەئكیدیش كرایەوە لەسەر پێویستی یەكخستنی هەوڵە نێودەوڵەتی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان لە بەگژاچوونەوەی گروپه‌ تیرۆریستی و بیری توندڕەوی لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

لەو دیدارەدا بەڕێز سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە عێراق خوازیاری پەیوەندییەكی پتەو و بەهێزە لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا كە ببێتە مایەی كرانەوەی زیاتر و هەماهەنگی بنیادنەر كە لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت, هەروەها هەڵوێستی یەكێتی ئەوروپای بەرز نرخاند لە پشتیوانیكردنی كێشەكانی عێراق بە تایبەت لە جەنگی دژ بە تیرۆردا.

لەلای خۆیانەوە ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پشتیگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ عێراق دووپاتكردەوە لە بوارەكانی ئاسایش و سیاسی و بنیادنانەوە و مرۆیی، هه‌روه‌ها تەئكیدیانكردەووە لەسەر گرینگیدانی دەوەڵەتەكانیان بۆ پتەوكردنی هەماهەنگی و كاری هاوبەش لەگەڵ عێراقدا.

شایه‌نی باسه‌ لە دیدارەكه‌دا ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەبوون.