حەلبوسی چاوی كەوت بە سەرۆكی ئەنجومەنی شورای سعودیە

الاثنين 17 كانون أول 2018 - 15:53

حەلبوسی چاوی كەوت بە سەرۆكی ئەنجومەنی شورای سعودیە
ریاز – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و وەفدی هاورێی، ئەمرۆ دووشەممە، چاوی كەوت بە شێخ عەبدوڵا بن محەمەد ئال شێخ سەرۆكی ئەنجومەنی شورای سعودیە و ئەندامانی ئەنجومەن ئەوەش لە میانی میوانداری كردنی لە دانیشتنێكی ئەنجومەنی شورا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە هاتووە، لە دیدارەكەدا تاوتوێی چەندین دۆسیە و پرسی جێی بایەخی هاوبەش و پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات كرا لەگەڵ گرنگی كاراكردنی كاری ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراقی – سعودی، و لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی فراوانكردنی دەروازەی هاریكاری لەسەرجەم بوارەكان بە تایبەت دۆسیەی ئاوەدانكردنەوە لەرێی هاندانی وەبەرهێنەران و سەرمایەدارانی سعودی تا وەبەرهێنان لە عێراقدا بكەن و پشتیوانی شانشینی عەرەبی سعودی بۆ ئاوەدانكردنەوەی شارە خاپوركراوەكان دوای ڕزگاركردنیان لە تیرۆریستانی داعش و ئەو شارانەی بەدەست كەمی خزمەتگوزاریەوە دەناڵێنن.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە فەرمیش سەرۆكی ئەنجومەنی شورای سعودیەی بانگهێشت كرد تا سەردانی بەغداد بكات.